پسپۆران و توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە سێکسکرن لەنێوان هاوسەران بە شێوەیەکی زانستیانە، سوودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیێنێت و زۆر لە کێشەکان لەو رێگەوە چارەسەردەبن و ئەو پسپۆرانە شەش سوودی سێکس ئاشکرا دەکەن:
1- لەکاتی سێکسکردندا لەشی ئافرەتان رێژەیەکی زۆری هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەردەدات، کە جۆرێک لە بریسکانەوە بە قژیان دەدات و پێستیشیان نەرمدەکاتەوە.
2- سێکسکردن رێژەیەکی زۆر لە گەرمۆکەکانی نێو لەش دەسووتێنێت، کاتێک ئەو کردارە لە کەشێکی رۆمانسی و لە پێش رووناکی مۆم ئەنجامبدرێت.
3- سێکسکردن بە رێگەیەکی لەسەرخۆ رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پێست و هەوکردنی خانەکانی پێست کەمدەکاتەوە.
4- سێکس ئاسانترین وەرزشە کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت، ئەو وەرزشە کاری دەمارەکانی لەش رێکدەخاتەوە، بەشێوەیەک ئەنجامدانی لە مەلەوانی بەسوودترە و پێویستیشی بە پێڵاوی تایبەت و کەلوپەلی راهێنان نابێت.
5- سێکسکردن هاوکارییەکی باشی مرۆڤەکان دەکات لە کاتی تووشبوون بە کێشەی دەروونی ، ئەویش لەرێگەی دەردانی ئەندرۆفین لە رێرەوەکانی خوێندا، کە کاردەکات بۆ گۆڕینی نائارامی بۆ چالاکی و هەستکردن بە ئاسوودەیی.
6- ئەوانەی سەرئێشەیان هەیە دەتوانن لەرێگەی سێکسکردنەوە ئەو سەرئێشەیە کەمبکەنەوە، لەو رێگەوە کاری ئەو دەمارانە ئاسایی دەبێتەوە کە پەیوەنییان بە موخ و مێشکەوە هەیە.