به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی ماتۆرسكێڵ، له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ست پێكردووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی حوزەیران، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هاتوچۆی سلێمانی، به‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ماتۆر سكێڵ له‌شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت‌و هه‌ر ماتۆر سكێڵێك، تۆمار كرا‌و نه‌بێت یان شۆفێره‌كه‌ی مۆڵه‌تی نه‌بێت، یان ئه‌گه‌ر تۆمار كرا‌و بێت، به‌ڵام سه‌ر كێشی پێ بكرێت، یان ئه‌گزۆزی نایاسایی لێببه‌سترێت، یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه كه ببێته هۆی مه‌ترسی‌و بێزاریی بۆ خه‌ڵك، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، لە دوو ڕوداوی جیاوازدا لە ڕۆژانی یەکەم ودووەمی جەژندا دوو گەنج بەڕوداوی ماتۆڕ گیانیان لەدەستداوەو دوانی تریش بریندار بوون.