مەشقەکردن بە فڕۆکەوانە تورکیەکان لەسەر فرۆکەى ئێف ٣٥ لەلایەن ئەمریکاوە ڕاگیرا

ئەمریکا ڕاهێنانى ئەو فڕۆکەوانانەى تورکیا لەسەر فرۆکەى جەنگى ئێف ٣٥ ڕاگرتووە کە لەمەودوا بۆ ڕاهێنان دێنە ئەمریکا.

ئاژانسی "سکای نیوز" لەزارى بەرپرسانى ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا بڕیاریداوە قبوڵکردنى زیاترى فڕۆکەوانە تورکییەکان بۆ مەشق و ڕاهێنان لەسەر فڕۆکەى جەنگى ئێف ٣٥ ڕابگرێت.

جەخت لەوەشکراوەتەوە ئەو هەنگاوە ئاماژەیە بۆ زیادبوونى ناکۆکییەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە بە تایبەت پاش مامەڵەى کڕینى سیستمى بەرگرى موشەکى ئێس ٤٠٠ لەڕوسیا لەلایەن تورکیاوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە سه‌رۆک كۆماری توركیا لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند، له‌باره‌ی کڕینی سیستمی بەرگری ئێس-٤٠٠ی ڕوسییەوە‌ پاشگه‌زنابنه‌وه و لە ماوە دوو هەفتەى ڕابردووشدا ژمارەیەک سەربازیان بۆ مەشق لەسەر سیستمەکە چوونەتە ڕوسیا.



PM:12:51:07/06/2019