محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕەخنە لە ترەمپ و ماکرۆن دەگرێت و ڕایگەیاند، ئەوان بەشوێن بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی نین و موشەکەکانیشیان بە مەبەستی هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی دیزاین نەکراون.
له په‌یامێكدا كه لە تویته‌ری خۆیەوە بڵاویكردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕه‌خنه‌ی له لێدوانه‌كانی هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆک كۆماری فه‌ڕه‌نسا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرتووە له‌باره‌ی پرۆگرامی موشه‌كی بالیستیی وڵاته‌كه‌ی و ڕایگەیاندووە "ئه‌مریكا به كشانه‌وه له ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، بڕیاری ژماره دوو هەزار و ٢٣١ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێشێلكردووه و هاوپه‌یمانه‌كانیشی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌یان په‌یوه‌ست به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پێشێلكردووه".
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، به پێویست زانراوه كه هیچ پلانێك سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستیی ئامادهنهكرێت، كه توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ناوه‌كیی هه‌بێت، موشه‌كه‌كانی ئێرانیش به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمی دیزاین نه‌كراون.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆک كۆماری فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایكرد، ھەردوولا لەبارەی بەرنامە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران کۆکن.