سلێمانی: لە جەژندا 100 منداڵ لەدایک بوون

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سێ رۆژی جەژنی ڕەمەزاندا لە قەزای ناوەندی سلێمانی 100 منداڵ لەدایکبون.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئامارێکدا کە کۆپیەی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە "لە نەخۆشخانەی منداڵبونی سلێمانی لەیەکەم ڕۆژ 29 منداڵ و دوەم ڕۆژ 36 و سێیەم ڕۆژ 35 منداڵ لەدایکبون".

هەربەپێی ئامارەکە ئەوەش خراوەتەڕو، لەو 100 منداڵەی لە هەرسێ ڕۆژی جەژندا لەدایکبون 43 منداڵ لە ڕەگەزی نێر و 57 منداڵ لە رەگەزی مێ بون.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە 89 منداڵیان بەشێوەی سروشتی و 11 منداڵیش بەشێوەی نەشتەرگەری لەدایکبون وە 1 حاڵەتی لەدایکبونی دوانەش تۆمارکراوە.


PM:07:49:10/06/2019