نێجیرڤان بارزانی لە دوای سوێند خواردنی یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكەم پەیامی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، گشت هەوڵەكانم بۆ پاراستنی ماف، دەستكەوت و بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان تەرخان دەكەم.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دوای سوێند خواردنی یەکەم پەیامی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" شەرەفمەندم، كە بەردەوام دەبم لە خزمەتكردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان".

وتیشی" زۆر سوپاسی گەل و پەڕلەمانی كوردستان و گشت ئەو لایەن و كەسایەتییانە دەكەم، كە ئەمڕۆ لە مەڕاسیمی سوێندخواردنی سەرۆكایەتی زەحمەتیان كێشا".

جەختیشیکردۆتەوە، گشت هەوڵەكانم بۆ پاراستنی ماف، دەستكەوت و بەرژەوەندییەكانی ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان تەرخان دەكەم.


PM:08:00:10/06/2019