چەند خواردنەوەیەک کەیارمەتی نەهێشتنی چەوری ورگ دەدەن


ڕەنگە تۆش یەکێک بیت لەوانەی کە لەکاتی زیادبوونی کێشتدا بەزۆری چەورییە زیادەکە لە دەورووبەری ناوکتدا کۆ ببێتەوە  بەمەش شێوەیەکی نەشیاو ناتەندروست دەدات بەلەشت.
 بۆ ڕزگار بوون لەم کێشەیە دەتوانی ڕۆژانە ئەم خواردنەوانە بخۆیت .

ـ  چای سەوز: چای سەوز لەزۆرێک لەلێکۆڵینەوەکاندا سەلمێنراوە کەدەبێتە هۆی نەهێشتنی چەوری لەش بەتایبەتی دەوروبەری ورگ.

ـ قاوە: سەرەڕای ئەوەی خواردنەوەیەکی پڕ ووزەیە لەهەمان کاتیشدا یارمەی دابەزینی کێش دەدات و چەوری سک ناهێڵێت.

ـ چای ڕەش:  چای ڕەشیش وەک چای سەوز یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی نیشانداوە چای ڕەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات بەهۆی ئەوەی کە دەبێتە هۆی سەرفکردنی کالۆری .

ـ ئاو: جگە لەوەی خواردنەوەیەکی زۆر پێویستە زۆربەی پێکهاتەی لەش ئاوە ، خواردنەوەی یارمەتی سوتاندنی کالۆری دەدات بەمەش کێشی لەش دادەبەزێت.

وە: هەـ ف

سەرچاوە: health line



PM:10:55:10/06/2019