هێلی لەڤ سەرنجڕاکێش دەرکەوت

خانمە گۆرانیبێژ و سەماکاری کورد "هێلی لەڤ" کە هەمیشە وەک فاشیۆن دەردەکەوێت. لە نویترین وێنەیدا زۆر سەرنجراکێش دەرکەوتووە.

لەڤ کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چالاکەو ناوبەناو وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە، لەنوێترین وێنەی خۆیدا بەشێوەیەکی زۆر سەرنجراکێش دەرکەوتووەو هەوادارانی کۆمێنتی جیاوازیان بۆنوسیووە.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا ، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan) , هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.



AM:11:48:12/06/2019