مەسرور بارزانی بۆ پیکهێنانی حکومەت ڕاسپێردرا

مەسرور بارزانی، کەمێک پێش ئێستا ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستەش پەیامێکی بڵاو کردەوە.

مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند" پەیوەست بە ناوزەدکردن و ڕاسپاردنم بۆ سەرۆکایەتیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێوستی دەزانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی بکەم بۆ دەستنیشانکردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.


 
ئەمەش دەقی راگەیاندراوەکەیە:

ڕاگەیەندراوێک لە مەسرور بارزانییەوە

پەیوەست بە ناوزەدکردن و ڕاسپاردنم بۆ سەرۆکایەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێوستی دەزانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی بکەم بۆ دەستنیشانکردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی بەرێز سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سوپاس بۆ متمانەتان و هەوڵ دەدەم بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، تاکو هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبکەین. ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەکان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین.


PM:02:55:12/06/2019