هێرش کرایە سەر دوو کەشتی گەورەی کەنداوی عوممان

دوو كەشتی زەبەلاحی نەوت لەكەنداوی عوممان لە نزیک سنورە ئاوییەکانی ئێران ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیران، دوو كەشتی زەبەلاحی نەوت لەكەنداوی عوممان ڕووبەڕووی هێرش بوونەوەو تا ئێستاش هۆکار و جۆری هێرشەکە بۆ سەر کەشتیەکان نادیاردن.

دەستەی زانیاری لەندەن، زانیاری پێشوەختەیان لەسەر هێرشەکە هەبووەو ڕایگەیانددوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

هاوکات تائێستا سەرچاوی هێرەشەكان دیار نین و یەكێك لە كەشتییەكانیش گرێ گرتووەو نزیكە لە نقومبوون و دوو کەشتیەکەش  داوای بەهانا چونەوە دەکەن.

لە دوای هێرشەکەش ڕاستەوخۆ نرخی نەوت بەڕێژەی %4 بەرزبۆوە و لە 59 دۆلارەوە گەیشتە 62 دۆلار.



AM:10:04:13/06/2019