وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێم

وەزیری دارایی عێراق، دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ناردنی مووچەكانیان لەلایەن بەغداوە  ئاماژە بەوەشدەکات كار بۆ ئەوە دەكەن لە بودجەی ساڵی داهاتوودا پشكی هەرێمی كوردستان جێگیر بكرێت.

د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە "پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا، لە ئاستێكی باشدان و پێویست بە دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش هەیە، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پرسی نەوت و بودجە و ناوچە كوردستانییەكان، كە هەوڵەكانیش بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن".

وتیشی، "بودجەی ئەمساڵ وەك خۆی دەمێنێتەوە و كاریش لەسەر ئەوە دەكەن لە ساڵی داهاتوودا بە هەمان شێوە لە بودجەی عێراقدا شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێن و چەند كۆبوونەوەیەكیش بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دراون".

وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی خستەڕوو "ئومێدمان هەیە ئاستی پەیوەندییەكان باشتر بێــت، بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەشیش، دەتوانرێـت چارەسەری سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان بكرێت، كە لە دوای پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمەوە، دیالۆگەكان دەست پێدەكەنەوە".


AM:11:53:16/06/2019