ئەمرۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی گواستنەوەی ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی وراهێنەری یانەی چێڵسی ئیتاڵی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی یۆڤانتۆس لەبەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاویکردۆتەوە، ساری تا سێ ساڵ و تا ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ یانەکە کردووەو شوێنی ئەلێگری گرتۆتەوە.
بە قسەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئەو راهێنەرە ساڵانە تەنها ٦ ملیۆن یۆرۆی لە یانەی یۆڤانتۆس پێدەدرێت.
ساری وەرزی رابردوو توانی نازناوی خولی ئەوروپا بۆ چێڵسی بباتەوەو لە خولی ئینگلتەراش پلەی سێیەمی بۆ بەدەستهێنا.