پێشکەشکارەکەی nrt2 جیاواز دەردەکەوێت

هۆزان هەڵکەوت، پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە بۆتە جێی سەرنجی هەوادارانی.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە ستایلی خۆی گۆریوەو هەوادارانی سەرسام کردووە بە جوانیەکەی.

هۆزان پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکرد کە لە تەمەنێکی منداڵیدا هاوسەرگیری کردووە بۆیە چیرۆکێکی تایبەتی نییە لە ژیانیدا، بەڵام باس لەوە دەکات کە هاوسەرەکەی دووەمی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان ناسیوە لە بەشی شانۆ و وەک خۆی باسی دەکات بە هەموو چیرۆکی خۆشەویستی و هاوسەرگیریکردنیان تەنها حەوت مانگی پێ چووە و لە قۆناغی چوارەمی پەیمانگادا هاوسەرگیریان کردووە.



PM:10:46:18/06/2019