سبەینێ مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێک دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگ ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم سبەینێ موچەی  چەند وەزارەت و شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە سپی راگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە 20ی حوزەیران، موچەی هەریەک لە وه‌زاره‌ته‌كانی‌ بازرگانی و ڕۆشنبیری و لاوان و ئاودانکردنەوە و اەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و  خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارای سەرەتایی هەفتەی داهاتوو کۆتای بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دێت.


PM:02:36:19/06/2019