بەرەسمی ئینریکی وازی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا هێنا

ئەمڕۆ لویس ئینریکی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا، وازی لە پۆستی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هێناو رۆبێرت مۆرینۆ شوێنەکەی گرتەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا،رایگەیاند، چیتر لویس ئینریکی لەسەر داوای خۆی و بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەردەوام نابێت و پۆستەکەش بە رۆبێرت مۆرینۆی یاریدەدەری دەدرێت.
ئینریکی لە دوایی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا لە شوێنی لۆپتیگی بووە راهێنەری ئیسپانیاو لە ٣ یاری رابردووش نەیتوانیوە راهێنان بە هەڵبژاردەکە بداتەوەو ئەمڕۆش بە ناچاری بەهۆی کێشە تایبەتییەکانی خۆیەوە وازی لە پۆستەکەی هێنا.



PM:08:06:19/06/2019