شارا رەش پۆش دەرکەوت

خانمە میدیاکاری ناسراوی بواری هونەری (شارا ئیبراهیم) کە بەردەوام بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی دەبێتە مایەی راکیشانی سەرنجی هەوادارانی بەپۆشاکێکی ڕەشەوە دەرکەوت.

شارا ئیبراهیم لە بەشی ستۆری ئینستاگرامی تایبەت بەخۆی وێنەیەکی خۆی بە پۆشاکی رەشەوە بلاوکردووەتەوە کە بەشێوەیەکی زۆر سەرنجراکێش و بە ماکیاژێکی جیاوازەوە دەرکەوتووە.

ماوەیەکە شارە کەسەر شاشە دوور کەوتووەتەوەو لە میانی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا هۆکاری دورکەوتنەوەی لەسەر شاشە ئاشکرا کردووەو ئاماژەی بەوەکردووە،" لە ئێستادا دووگیانە، هەور بەوهۆیەوە لەسەر شاشە دوورکەوتووەتەوە.دەشلێت، "نازانم کەی دەگەرێمەوە سەرشاشە، بەڵام ئێستا سەرقاڵی ژیانی تایبەتی خۆمم".

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەرگیری کردووە و پێشتر پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئارتی بووەو لە ئێستادا لەکەناڵی کوردماکس کاردەکات.



AM:11:28:20/06/2019