سەفین دزەیی لەبارەی دامەزراندن زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراندنی فەرمانبەران لەدوای کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بۆ پەسەنکردنی میلاکات لە بودجەی هەرێم لە پەرلەمان کوردستان دەگەڕێنێتەوە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند"بەهۆی بڕینی بوودجەی هەرێم لە ساڵی 2014 لەلایەن بەغداوە تا ئێستا یاسای بوودجە لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند نەكراوە.

وتیشی"لە چوارچێوەی یاسای پەسەندكراوی بوودجەدا ژمارەی میلاك و دامەزراندن پەسەند دەكرێت، لەو ماوەیەش جگە لە دامەزراندنی ژمارەیەك دەرچووی كۆلێژی پزیشكی و دەرمانسازی كە زۆر پێویست بوون، دامەزراندنی دیكە نەبووە".

هاوكات دزەیی لەبارەی دامەزراندنی نوێی فەرمانبەرانەوە  بۆ باس نیوز ئاماژەی بەوەکرد"كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت ئەو بڕیارە بدات، ئەوەش دوای ئەوەی میلاکات لە چوارچێوەی بوودجە لە پەرمان پەسەن دەکرێت".

وتەبێژەكەی حكوومەتی هەرێمی کوردستان هیواشی خواست كە گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن و هەرێم شایستە داراییەکانی وەربگرێت، دواتر یاسای بوودجە لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند بكرێ و كابینەی نوێ بتوانێت كارەكانی ئەنجام بدات.




AM:12:16:23/06/2019