پلەی گەرما بۆ 50 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە

دەستەی كەش و هەواو بومەلەرزەی عێراق پێشبینی كردووە لە چوار ڕۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرمای عێراق ڕوو لە بەرزبوونەوە بكەن و لە هەندێك ناوچە دەگاتە 50 پلەی سەدی.

دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕوونیكردۆتەوە دووشەممە ئاسمان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش لە بەغدا 45 پلەو لە بەسرە 47 پلە و لە هەولێر 42 پلەو لە سلێمانی 41 پلەی سەدی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە ڕۆژی سێشەممە لەسەرجەم ناوچەكان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست وەك ڕۆژی پێشتر دەمێنێتەوە بەڵام لەناوچەكانی باكوور (هەرێمی كوردستان) كەمێك بەرز دەبێتەوەو لە باشووریش چەند پلەیەك بەرز دەبێتەوەو لە هەندێك ناوچە دەگاتە 50 پلەی سەدی.

بۆ ڕۆژی چوارشەممەش ئاماژەی بەوەكردووە كە ئاسمان لە سەرجەم ناوچەكان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست بە بەرزی دەمێننەوە، بەڵام لە باكوور (هەرێمی كوردستان) كەمێك بەرز دەبێتەوە و لە هەندێك ناوچەی باشووریش پلەكانی گكەرما دەگەنەوە 50 پلەی سەدی.

بە پێی بەیاننامەكە پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێنجشەممەدا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق وەك ڕۆژانی پێشتر دەمێنێتەوە، بەڵام لەناوچەكانی باكوور نزم بوونەوە تۆمار دەكات.



PM:03:22:23/06/2019