ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بلآوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە.
راپۆرتی نهێنی ژماره1973BAGHDA00363_b
ئاماده‌کراو له رۆژی یه‌ک شه‌ممه رێکه‌وتی 24 حوزه‌یران 1973
له به‌غداد بۆ: ئۆفیسی کاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیک و باشوری ئاسیا
بابه‌ت: کێشه‌ی کورد و ئێران
1. له 23 حوزه‌یران هه‌فته‌نامه‌ی کۆمینیسته‌کان، الفکر الجدید، و رۆژنامه‌ی التێ‌خی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌مان نوسینیان بڵاوکرده‌وه و تێیدا باسیان له‌وه کردوه که شاندێکی پارتی کۆمینیستی عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی محمد عزیز، سکرتێری یه‌که‌می لیژنه‌ی ناوه‌ندی، له گه‌ڵ مسته‌فا بارزانی له باره‌گای بارزانی له 19 حوزه‌یراندا کۆبۆته‌وه. له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر دو لا جه‌ختیان کردۆته‌وه له:
(ا) یه‌کریزی نیشتمانی به‌رێگه‌ی جێبه‌جێکردنی به‌یانی ئازاری 1979 و پاراستنی مافی که‌مایه‌تیه‌کان،
(ب) دروستکردنی به‌په‌له‌ی به‌ره‌ی نیشتمانی.... تاد.
2. کۆمێنت: به‌بێ هیچ گومانێک ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه ره‌زامه‌ندی به‌عسی له سه‌ر بوه، به‌عس هه‌وڵ ده‌دات نفوزی پارتی کۆمینیست له ناو پارتیدا به‌کار بهێنێت تا فشار بخرێته سه‌ر بارزانی سازش له سه‌ر داواکاریه‌کانی بۆ ئۆتۆنۆمی بکات. هه‌رچۆنێک بێت ئاماژه بۆ جیاوازی نێوان کۆمینیست و به‌عس له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد به‌رچاو ده‌که‌ون. سه‌رکرده‌کانی به‌عس سه‌یری کێشه‌ی کورد وه‌ک گه‌وره‌ترین خاڵی لاوازی رژێم ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت چاره‌ی بکه‌ن. GAVIN YOUNG په‌یامنێری له‌نده‌ن ئۆبسێرڤه‌ر له‌م دواییه‌دا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له سه‌ر بانگێشی حکومه‌تی عێراق لێره بوه، یۆنگ وتی هه‌مو وه‌زیره‌کان جه‌ختیان له بریاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان کردۆته‌وه بۆ چاره‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد و ئاماژه‌یان به‌وه داوه که نیه‌تیان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ته‌وافق له گه‌ڵ ئێران ئه‌گه‌ر پێویست بو بۆ چاره‌ی کێشه‌ی کوردی، له لایه‌کی تره‌وه ده‌رکه‌وتوه که سه‌رکرده‌کانی کۆمینیست هێورترن سه‌باره‌ت به کورد و مه‌ترسیه‌کان له ئێرانه‌وه، باسیان له سنوری درێژی ئێران له گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت کردوه و پێیان وایه به‌و هۆیه‌وه هه‌ر کاتێک پێویست بو روسیا ده‌توانێت ئێران بخاته ژێر فشاره‌وه تا عێراق پارێزراو بێت.
3. هه‌رچه‌نده چه‌ند به‌شێکی مه‌ته‌ڵه‌که دیار نین، پێده‌چێت کۆمینیسته‌کان نه‌یانه‌وێت ببینن که به‌عس چاره‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌کات و له سه‌ر حسابی ئه‌وان له گه‌ڵ ئێران بگاته ته‌وافق، چونکه ئه‌مه پێگه‌ی به‌عس له قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاتدا به‌هێزتر ده‌کات. ئه‌گه‌ر کۆمینیسته‌کان بتوانن رۆڵیان له چاره‌ی کێشه‌که‌دا هه‌بێت، ئه‌وا پاداشتیان رۆڵێکی گه‌وره‌تر له به‌ره‌ی نیشتمانیدا ده‌بێت.
4. باڵیۆزی فه‌ره‌نسا CERLES رایگه‌یاندوه که چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌ناسراو به‌به‌عسیه‌کانیان وتوه که شا ته‌وافقی DETENTE له گه‌ل عیراقدا پێ باشه به‌ڵام هێزه‌کانی خۆرئاوا هاورای نین، به‌تایبه‌ت بۆ رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌مکه "شۆرشگیریه‌کان" ...
5. دیبلۆماته‌کان لێره یه‌ک ران که عێراق ته‌وافقی له گه‌ڵ ئێران‌دا پێ باشه تا چاره‌ی کێشه‌ی کورد بکات و سه‌رقاڵی قوتاعی نه‌وت بێت پاش 10 ساڵ له چه‌قبه‌ستنی ئه‌و قوتاعه. من ده‌رک به‌وه ده‌که‌م که له‌وانه‌یه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و باڵیۆزمان له ته‌هران زانیاریان لابێت که ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه پشت‌راست ناکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، له‌و باوه‌ره‌دام له دۆخی ئێستادا سودمه‌ند ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به‌عێراق رابگه‌یه‌نێت، به‌رێگه‌ی لایه‌نی سێیه‌م وه‌ک باڵیۆزی جه‌زائیر یا تورکیا، که ئه‌مریکا نزیکبونه‌وه‌ی ئێران و عێراقی پێ باشه.
LOWRIE له وه‌لامی راپۆرتی سه‌ره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی به‌راپۆرتی ژماره 1973STATE134384_b له به‌رواری 10 ته‌موز 1973 وه‌ڵامی خۆی ناردوه و تێدا هاتوه:
2. له راستیدا حکومه‌تی ئه‌مریکا له سه‌ر ئه‌و خاڵه ( رێگری له نزیکبونه‌وه‌ی ئێران و عێراق) له گه‌ڵ شا باسی نه‌کردوه.
3. بۆیه مه‌به‌ستمانه بۆ حکومه‌تی عێراقی رونیکه‌ینه‌وه که ئێمه ئێران و هه‌روه‌ها عێراق به وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سیاده ده‌زانین و ته‌واوی توانای بریار وه‌رگرتنیان هه‌یه بۆ به‌رژه‌وندیه‌کانیان و به‌و پێوه‌ره‌ش کاربکه‌ن. وه‌ک پره‌نسیپێکی گشتی سیاسه‌ت ئێمه پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێک ده‌که‌ین که ببێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی گرژی نێوده‌وڵه‌تی و رێگه‌خه‌شکه‌ر بێت بۆ حکومه‌ته‌کان تا ته‌واوی بایه‌خیان به‌باشکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌کانیان بده‌ن.
هه‌رچۆنێک بێت ئێمه هیچ سودێکمان له ورده‌کاری نزیکبونه‌وه‌ی نێوان ئێران و عێراق ده‌سه‌ت نه‌که‌وتوه، بۆ ئێمه ئه‌م بابه‌ته راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌و دو وڵاته‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێک هاته پێشه‌وه له مامه‌ڵه‌کردنمان له گه‌ڵ به‌شی دیبلۆماسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عێراق له واشنتۆن و له په‌یوه‌ندی به‌شی دیبلۆماسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا له به‌غداد له گه‌ڵ کارمه‌نده عێراقیه‌کان ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له سه‌ره‌وه باسمان کردوه پێیان رابگه‌یه‌نن. پێمان باشتره ئه‌مه راسته‌وخۆ له‌و په‌یوه‌ندیه که‌مانه‌ی له گه‌ڵ عیراقدا هه‌مانه بکه‌ین له بری ئه‌وه‌ی به‌رێگه‌ی که‌سانی تره‌وه. هه‌رچۆنێک بێت هیچ مانعێکمان نیه هه‌ڵوێستمان بۆ دیبلۆماتکاره بیانییه‌کان دوباره بکه‌ینه‌وه، وه‌ک تورک و جه‌زائیریه‌کان، که له راپۆرته‌که‌دا باس کراون، ناشێت ئه‌وان وه‌ک که‌ناڵی ئێمه بۆ حکومه‌تی عێراق به‌کاربن.
4. بۆ ته‌هران: کاتێک حاڵه‌تی گونجاو هاته پێش باڵیۆز ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا وه‌ک له سه‌ره‌وه باسکراوه به ئێرانیه‌کان بگه‌یه‌نێت . ROGERS
چاوەڕوانی بەشەکانی تری بن..