نوێنه‌رێكی په‌رله‌مانی ئێران هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ژنێك بڵاوکردەوە كه له‌گه‌ڵ 16 به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وت له په‌یوه‌ندیدا بووه.
ماڵپەڕی گویای فارسی، لە زاری ئه‌بولفه‌زڵ ئه‌بو تورابی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی داد و یاسای په‌رله‌مانی ئێران بلآویكردۆتەوە" ژنێكی به ره‌گه‌ز ئێرانی بۆ سیخوڕی و كێشه‌نانه‌وه، چووەتە ناو وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه و له‌گه‌ڵ 16 به‌رپرسی باڵای ئه‌و وه‌زاره‌ته له په‌یوه‌ندیدا بووه".
ناوبراو دەشڵیت "ئه‌و خانمه توانیویه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرۆژه و بڕیاری گرنگی وەزاره‌تی نه‌وت دابنێت و به لاڕێیاندا ببات و له‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی ئێران‌دا زه‌برێكی قورس و كوشنده له ئابوری ئێران بوه‌شێنێت".
ئه‌ندامەکەی كۆمسیۆنی داد و یاسای په‌رله‌مانی ئێران، روونی نه‌كرده‌وه ئه‌و ژنه له لایه‌ن كام وڵاته‌وه بۆ سیخوڕی نێردراوه‌ته‌وه ئێران.
لەم سەربەندەدا، چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسانی هێزی دادوه‌ری ئێران هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتیان بڵاوكرده‌وه كه 25 هه‌زار دۆلاری له هه‌ژماری وه‌زاره‌تی نه‌وت هێنابوه ده‌رەوه و له كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه له ئێران ده‌ستگیركرابوو.