ئەو هاوڵاتیانە دادگایی دەکرێن دژی بنکەکانی تورکیا لەهەرێم خۆپیشاندانیان کرد

سەرەتای مانگی داهاتوو حەوت هاووڵاتی و چالاكوان بە هۆی بەشداریكردنیان لە خۆپیشاندانەكەی دژ بە سوپای توركیا لە دێرەلوك سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك، دادگایی دەكرێن.

خەتاب عومەر سەرپەرشتیاری گروپی پارێزەرانی خۆبەخش بۆ پرسە گشتییەكان لە شاری دهۆك بە ماڵپەڕی رۆژنیوزی راگەیاند "سەرەتای مانگی داهاتوو، حەوت هاووڵاتی و چالاكوان لەسەر سەرهەڵدانی شیلادزێ‌ دادگایی دەكرێن".

ئاشکراشی کرد "ئەوانەی لەسەر سەرهەڵدانەكەی شیلادزێ‌ پێشتر دەستگیركرابوون ژمارەیان 13 كەس بوو، بەڵام توانیمان دۆسیەی شەش كەسیان دابخەین، ئێستا حەوت كەسیان ماونەتەوە كە رۆژی 3 / 7 / 2019 لەدادگای كەتنی دێرەلوك دادگایی دەكرێن".

خەتاب عومەر روونیشیكردەوە، كە لە دهۆكیش لەكۆی 17 كەس دۆسیەی سێ‌ كەسیان داخراوە و دۆسیەی 14 كەسیان ماوەتەوە لای ئاسایشە، "ئێمە هەوڵمانداوە دۆسیەكەیان بگوازینەوە بۆ لای پۆلیس، بەڵام تائێستا نەمان توانیوە ئەو دۆسییەیە بگوازینەوەو ئاسایش هیچ زانیارییەكمان لەوبارەیەوە ناداتێ‌".

رۆ1ی 26ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ دانیشتووانی شیلادزێ لە كاردانەوەی شەهیدكردنی ژمارەیەك هاووڵاتی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە، خۆپیشاندانی ناڕەزاییان دژی بوونی هێزەكانی توركیا ئەنجام دا و  چوونە ناو بارەگایەكی توركیا و تانكێك و ئۆتۆمبێلێكی سەربازییان لە كۆمەڵگەی سیرێ سوتاند.

هەر ئەو رۆژەش ژمارەیەك هاووڵاتی دیكە بە تەقەی هێزەكانی توركیا بوونە قوربانی.



AM:12:09:27/06/2019