حکومەتی هەرێم راگەیاندنێکی لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم و
کوشتنی هاولآتی مەدەنی بلآوکردەوە، راگەیەندراوەکە ١٢٨ وشەیە، تەنها ٢٠ وشەی لەسەر
تورکیا‌و ئەودوای وشەکانی لەسەر پارتی کرێکارانی کوردستانە.
راگەیاندنەکە کە بەناوی حکومەتەوە بلآوکراوەتەوە، ئایا حکومەتی
کاربەڕێکەری ئیستای هەرێمە؟، بەپێی بۆچوونی چاودێران ئاماژە بۆ بوونی نەرمیەکی زۆر
لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە دەکەن بەرامبەر تورکیا، بەلآم مەسرور بارزانی کە
راسپێردراوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، نەتەوەیی تر بیر دەکاتەوە.
راگه‌یه‌ندراوێک له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه:
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵگرانى و نیگه‌رانیى قووڵى خۆى بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى
قوربانیانى سڤیل له ئه‌نجامى بۆمبارانى ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت
و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکاریان ده‌کات.
هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزیكبوونه‌وه و هاتنى
به‌ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌كان، بێباكانه ژیانى گوندنشینانى ئه‌و
ناوچانه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها بووه‌ته ڕێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ى
ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قبووڵ ناكات و ڕێگه نادات خاكه‌كه‌ى بۆ
هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانى ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه
ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ناوچه گوندنشینه‌كانى سنوور ده‌بێ نه‌كرێنه مه‌یدانى پێكدادانى سه‌ربازى
و بۆمباران، چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ له گوندنشینان دووركه‌ونه‌وه و نه‌یانخه‌نه
مه‌ترسییه‌وه.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی ڕووداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند
ڕۆژی ڕابردووی ناوچه سنوورییه‌کان، نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندووه‌ته تورکیا و
داواکارین دووباره نه‌بنه‌وه.