وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، لەسەر داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عیراق بڕیاریدا پشوی ئه‌مڕۆی شه‌ممه له‌ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرت له‌پارێزگاكانی عیراق هه‌ڵوه‌شێته‌وه، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش ته‌نها شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌وام ئاسایی ده‌بێت.
لیوا فازڵ غه‌رباوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عیراق ڕایگه‌یاندوه، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆی عیراق و به‌هۆی زۆری مامه‌ڵه‌ی ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت، بڕیاردراوه پشوی ئه‌مڕۆی شه‌ممه 29ی 6ی 2019 هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ش له‌ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق جێبه‌جێده‌كرێت.
وتیشی:"فشارێكی زۆر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له‌پارێزگاكان دروست بوه‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان پێویستیان به‌ڕاییكردن هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌داواكاریی هه‌زاران هاوڵاتی بۆ ده‌رهێنانی پاسپۆرت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرت له‌پارێزگاكانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ پشوی فه‌رمیه‌و ده‌وام نه‌كراوه.