ترەمپ لەگەڵ کیم جۆنگ ئون لە ناو خاکی کۆریای باکور کۆبوونەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وەک یەکەم سەرۆکی ئەمریکا چووە ناو خاکی کۆریای باکورو لەگەڵ و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور کۆبونەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە 30ی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وەك یەكەم سەرۆكی ئەمریكا  لە دوای شەڕی دابەشبوونی نیمچە دوورگەی كۆریا بۆ كۆریای باكور و باشور چووە كۆریای باكور و لەلایەن كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكورەوە پێشوازی لێكرا.

ترامپ لە کاتی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، بە میدیاکانی راگەیاند: ئێمە پەیوەندییەکی پتەومان هەیە و لە یەکەم رۆژی یەکتر بینینەوە یەکمان خۆشدەوێت. ئەمەش رۆژێکی مەزنە بۆ هەموو جیهان.

ئەوەش لە دوای هەڵكشانی گرژییەكانی نێوان هەردوو وڵات و مەترسی هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوانیاندا هات، بەتایبەت لەكاتی تاقیكردنەوە موشەكییەكانی كۆریای باكوردا كە ئەمریكا كاردانەوەی توندی نیشان دا.



AM:10:03:30/06/2019