ڕەشكە بخۆ و ببە بە پزیشكی خۆت

ڕەشکە یەکێکە لەوبەرهەمانەی لەزۆر خۆراکدا بەکاردەهێندێت،دەتواندرێت لەگەڵ زۆر خۆراک و کەرەستەی دیکە بەکار بهێندرێت، یەکێکە لە ڕوەکە وەرزیەکان و بەرزی دەگاتە ٣٠سم ،ناوچەی ڕەسەنی ئەم ڕوەکە دەریای سپی ناوەڕاستە،لە توێژینەوە و لێکۆلینەوەکاندا کە لەسەر ڕەشکە کراوە دەرکەوتوە  چەندین سودی سەرسوڕهێنەری هەیە لەوانە:

یەکەم-بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری بەسودە و مرۆڤ لەزۆر نەخۆشی دەپارێزێت.

دووەم- بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەتواندرێت سود لە ڕەشکە وەربگیرێت.

ڕەشکە یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی هەناسەدان وەک ڕەبۆ و هەڵامەت.

سێیەم-گەر مرۆڤ دوچاری سەرئێشەیەکی توند ببێتەوە دەتواندرێت بە بەکارهێنانی کەمێک لە ڕەشکەی کوتراو و دانانی لەسەر نێوچەوان لەگەڵ زەیتی زەیتون  چارەسەری سەرئێشەکەی بکات.

چوارەم-چارەسەرە بۆ لەناوبردنی کڕێش و ئەسپێ ئەویش بە تێکەڵکردنی ڕەشکەی هاڕاو لەگەل سرکە و بەکارهێنانی بۆ پێستی سەر.

پینجەم-بۆ قڵیشانی پێست بەکاردەهێندرێت، ڕۆژانە زەیتی رەشکە دەدرێت لەو شوێنەی کە قڵییشاوە.

شەشەم-گەر بەردەوام و بەپێی پێویست ڕەشکە بەکاربهێندرێت یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی میشک.

حەوتەم-یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی گرفتەکانی دڵ.


PM:01:47:30/06/2019