خشتەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە

هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی موچەی مانگی چوار دەستپێدەکات و "سپی" زانیاری لەبارەی خشتە نوێیەکە بڵاودەکاتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی داراییەوە دەست "سپی" کەوتووە دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان لە 7ی تەمووزەوە دەست پێدەكات، بەهۆی ئەوەی پێنجی مانگ دەکەوێتە ڕۆژی هەینیەوە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان یەكشەممە ٢٠١٩/٧/٧ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان و ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٩/٧/٨ موچەی یەكەكانی ۷۰ و ٨۰ی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

هەر لە زانیاریەکاندا هاتووە ڕۆژی سێشەممە ٢٠١٩/٧/٩ موچەی وەزارەتی_پەروەردە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/٧/١٠ مووچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت.

دواتر و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠١٩/٧/١١ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و دووشەممە ٢٠١٩/٧/١٥ مووچەی (وەزارەتی شەهیدان وئەنفالكراوان، وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، كەسوكاری شەهیدان وئەنفالكراون، زیندانیە سیاسیەكان، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان) دابەش دەکرێت.



PM:05:40:30/06/2019