لە چاوپێکەوتنێکدا د.نه‌جمه‌دین لەبارەی دۆخی کەرکوک و دروستکردنی دۆسیەیەک باناوی گەندەڵیەوە بۆی، ئەوانە تاوانباردەکات کە کەرکوکیان فرۆشت.
د.نه‌جمه‌دین لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد" ئه‌م دۆسیه‌یه دۆسێیه‌كی دروست كراوه وه ته‌نها دۆسیه كه‌له‌سه‌رم دروستكرابوو ئه‌وه‌بوو گوایه من پێنج ئۆتۆمبێلم لایه من هه‌موو به‌ڵگه‌كانم دا به به‌ڕێوه‌به‌رانی حكومه‌تی لوبنانی وه قه‌زای لوبنانی كه پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێن هیچ شتێك له "زمه‌ی پارێزگار-واته من-دا" نیه بۆیه به‌رپرسان و قه‌زای لوبنانی كه ئه‌مه‌یان بینی بۆیان ده‌ركه‌وت كه مه‌سه‌له‌كه سیاسیه هه‌ر بۆیه-ش به‌بڕیاری دادگای لوبنانی بڕیار درا به‌گه‌ڕانه‌وه‌م وه هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه دروست كراوه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی بوو ئه‌گه‌رنا من شه‌ش ساڵ پارێزگاری كه‌ركوك بووم هه‌موو كه‌س "شاهێدی" ده‌دا كه‌چی له‌كه‌ركوك كراوه ئه‌و ماوه‌یه وه ئێستا و پێش من دۆخی كه‌ركوك چۆنه به‌به‌راورد به‌وكاته‌ی من له‌وێ بووم".
وتیشی" خۆی هه‌موو ده‌سته‌كه له‌لایه‌ن ناحه‌زانی كه‌ركوكه‌وه بوو، ئه‌وانه‌ی كه كه‌ركوكیان ڕاده‌ست كرد وه ئه‌مڕۆ ده‌پاڕێنه‌وه له‌خه‌ڵكی تر بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارییان بكات له‌و "سه‌رشۆڕییه‌ی" كه‌توش-ییان بووه، جگه له‌وه كه من چومه ناو لوبنانه‌وه هیچ گرفتێك نه‌بوو له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه ئه‌م بابه‌ته‌یان دروست كرد واته كه من له‌كوردستان ده‌رچووم یا له‌ناو فڕۆكه یا به‌شێوه‌یه‌ك زانیویانه ئه‌و دۆسێیه‌یان دروست كرد، وه شكستی هێنا چونكه ده‌وڵه‌تی لوبنان قه‌زاكه‌ی قه‌زایه‌كه به‌پێی یاسا كاری كرد".
د.نەجمەدین ئاماژەی بەوەکرد" ڕاستی بابه‌ته ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی كه كه‌ركوكیان ڕاده‌ست كرد، "خیانه‌تییان" له‌كه‌ركوك و یه‌كێتی كرد ئه‌وانه خه‌ریكبوون بوختان و "درۆ و ده‌له‌سه" دروست بكه‌ن ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش بۆ ئه‌وه بۆم دروست كرا چونكه من ئاماده‌نه‌بووم ڕێگه به‌وانه بده‌م له كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی ویستیان پشتیوانیان بكه‌م".
دەربارەی کێشەکانی کەرکوک پارێزگاری پێشوی کەرکوک وتی"یه‌كه‌م شت ته‌عریب و نه‌مانی شكۆی كورد له‌و شاره (كه‌ركوك) هۆیه‌كه‌ی ئه‌و "خیانه‌تكارانه‌ن" كه كه‌ركوكیان ڕاده‌ست كرد، ئێستا ده‌یانه‌وێت یه‌كێك بێت "له‌و ڕوڕه‌شیه‌ی" كه تێی كه‌توون ڕزگارییان بكات".
لەبارەی دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک د.نەجمەدین کەریم ڕایگەیاند" دانانی پارێزگارێكی له‌هه‌ر حیزبێك بێت یا هه‌ر لایه‌ك هیچ جیاوازییه‌كی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی كه له‌سه‌رده‌می "سه‌دام"دا له‌سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر پارێزگاری كورد هه‌بوو به‌ڵام كارییان بۆ حكومه‌تی سه‌دام ده‌كرد له‌هه‌مانكاتدا كورد ده‌چه‌وسێنرایه‌وه، كیمیاباران ،ده‌كرا ئه‌نفال ده‌كرا له‌كوردستان، ئه‌مڕۆ پارێزگارێك بهێنرێت وه دۆخی كه‌ركوكیش وه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه و هیچی به‌ده‌ست نه‌بێت بگره ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر به‌هێز نه‌بێت كاری خراپی پێ واژۆ بكه‌ن ئه‌مه هیچ جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا".
لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و کێشەکانی کەرکوکەوە د.نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشوی کەرکوک، ئەوەی ڕونکردەوە" حكومه‌ت ماوه‌ی یاسایی بۆ دانراوه كه پێویسته پێكبهێنرێت باشتره هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداربن تێیدا به‌ڵام لایه‌نێك هه‌موو شتێك ڕابگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان ڕێك ناكه‌ون له‌سه‌ر پۆسته‌كان چونكه چه‌ند "كوتله‌یه‌ك" هه‌یه له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌یانه‌وێت ئه‌م ناكۆكیانه به‌وه داپۆشن كه ئه‌مه له‌سه‌ر كه‌ركوك، یا به‌غداد، یاخود شتێكی تره ئه‌مه نابێت ڕێگری بكات له‌وه‌ی حكومه‌تێكی به‌هێز دروست بكه‌ین له‌كوردستاندا، وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌مه ته‌نها پارتی نیه كه حكومه‌ت پێكده‌هێنێت به‌ته‌نها به‌ڵكو حیزبی تریشی له‌گه‌ڵدایه".