شەپۆلێكی گەرما بەڕێوەیە

دەزگای كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی گەرمای 50 پلەیی روو لە ناوچەكە دەكات و عێراقیش دەگرێتەوە.

سادق عەتیە، شارەزای كەشوهەوای عێراق رایگەیاند شەپۆلە گەرماكە شەممەی داهاتوو دەستپێدەكات، كە دەگاتە نزیك 50 پلە، ناوچەكانی باشووری عێراق، كوەیت و سعوودیەش دەگرێتەوه.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو شەپۆلە گەرمایە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و دواتر پلەكانی گەرما دادەبەزن، هەرچی ناوچەكانی دیكەی عێراقە، وەكو شارەكانی ناوەڕاست، بەتایبەتیش بەغدا پلەی گەرمی دەگاتە 43 پلە، مووسڵ 40 پلە و ناوچەكانی باشووری عێراقیش، لە 47 پلە دەبێت.

هاوكات بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما لە 39 پلە تێپەڕ ناكات.



ئه‌م بابه‌ته ‌1486 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:46:03/07/2019