سپی ناوی کاندیدەکانی پارتی بڵاودەکاتەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی کاندیدەکانی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم رادەستی مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، کرد. 

ناوی كاندیدەكانی پارتی بۆ کابینەی نۆیەم

- مەسرور مەسعود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان 
- رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بارزانی بۆ پۆستی  وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ 
- دكتۆر سامان به‌رزنجی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌
- دكتۆر ڤالا فه‌رید بۆ پۆستی  وه‌زاره‌تی‌ داد 
- فرسه‌ت سۆفی بۆ پۆستی وه‌زارەتی هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت
- دكتۆر پشتیوان سادق بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی
- سەفین دزەیی بۆ پۆستی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
- كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با 
- ئالان حه‌مه‌سه‌عید بۆ پۆستی  وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌
- ساسان عه‌ونی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گەشتوگوزار

پارتی بۆ دەستەكان ئەم ناوانەی راگەیاند:

- دكتۆر ئومێد سه‌باح بۆ پۆستی سه‌رۆكی دیوانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران
- محەممەد شوكری بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان


AM:12:08:08/07/2019