ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان بهرنامهى كاری دانیشتنی ژماره 14ی ئاسایی رۆژی سبەی پێنجشهممهی راگەیاند بڕیارە لە دانیشتنەکدا ڕێواز فایەق وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات.
دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره 14ی ئاسایی سبەی پێنجشهممهی راگهیاند، كه بریتی دەبێت لە سوێندخواردنی چوار پەرلەمانتاری نوێ، دوای ئەوەی پەرلەمانتارەكانی تر پۆستی وەزاریان لە كابینەی نوێدا وەرگرتووە.
بەشێکی دیکەی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان، لەگەڵ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی ڕۆژی 3/8/2014 وەك ڕۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان.