ئاڕاستەی هاتوچۆی شەقامێکی سلێمانی گۆڕدرا

هاتوچوۆی سلێمانی ئاڕاستەی هاتووچۆی لەسایدێكی سەر شەقامی مەولەوی كە بەشەقامی ئەحەی گوڵە ناسراوە پێچەوانە كردەوەو لەئەمڕۆشەوە بڕیارەكە جێبەجێكرا.

نەقیب هیوا عەبدوڵڵا، ئەفسەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی  رایگەیاندوە، لەئەمڕۆوە 12ی تەموزی 2019، بڕیاریانداوە ئاڕاستەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەسایدی شەقامی مەولەوییەوە بەرەوە قائیمقامیەتی سلێمانی پێچەوانە بكرێت.

وتیشی: تائێستا ئۆتۆمبێل لەشەقامی بەردەم قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بەئاڕاستەی شەقامی مەولەوی دەڕۆیشت، بەڵام لەئەمڕۆوە ئۆتۆمبێل لەشەقامی مەولەوییەوە بەو سایدەدا دەچێتە سەر شەقامی بەردەم قائیمقامیەت و لەوێشەوە بۆ گۆڕەپانی تۆپەكە.

ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆ باسی لەوەشكردوە، ئامانج لەو بڕیارە بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی هاتووچۆ لەو سایدەی شەقامی مەولەویدا ئاسانكاری هاتووچۆی شۆفێران و هاووڵاتیانە.


ئه‌م بابه‌ته ‌946 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:18:12/07/2019