برایەکی زیدان کۆچی دوایی دەکات

برایەکی زیدانی راهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ شەممە کۆچی دوایی دەکات.

زیدان بەهۆی خراپی باری تەندرووستی براکەیەوە، لە رۆژی هەینی لە وڵاتی کەنەدا گەڕایەوەو شاندی مەشق و راهێنانی یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشت.

دوای گەڕانەوەی زیدان لە ٢٤ کاتژمێر براکەی کۆچی دوایی دەکات.

یانەی ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی رەسمی بڵاوکردووەتەوەو مردنی براکەی زیدانی دووپات کردووەتەوەو هەر ئەمڕۆش یاریزانانی یانەکە، ماتەمینیان لە راهێنانەکان راگەیاندبوو.



PM:07:46:13/07/2019