کارمەندانی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی

وەزارەتی شارەوانی بڕیارە دوای دەستبەکاربوونی وەزیری نوێ، زیاتر لە ١٤ هەزار 14 هەزار كارمەندی گرێبەستی دەكرێتە هەمیشەیی.
 
ئەرجومەن تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لەوەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێملە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند"  كابینەی نوێی حكومەت بەرنامەیەكی دەبێت بۆ دامەزراندنی گرێبەستەكان، لەماوەی چەند رۆژی داهاتووشدا وەزیری نوێی شارەوانی دەستبەكار دەبێت و ئەو بابەتەی لەگەڵدا باس دەكەین".

ئەو لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی، وتیشی: "وەكو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، زیاتر لە 14 هەزار كارمەندی گرێبەستمان هەیە، بەڵام حكومەت ئەو توانایەی نییە هەموو ئەو ژمارەیە بكات بەهەمیشەیی، پێموایە لەدوای پەسەندكردنی بودجە، رێنمایی دەردەچێت بۆئەوەی هەركەسێك خانەنشین بوو، گرێبەستێك لەشوێنەكەی دابمەزرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لەوەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راشیگەیاند: ناكرێت هەموو ئەوانەی گرێبەستن بكرێن بەهەمیشەیی، رەنگە خاوەن بڕوانامەیەك بتوانرێت زیاتر سودی لێوەرگیرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە هەروەك ساڵانی رابردوو لەبری دانان مەرج و رێنمایی خۆی دەبێت.



PM:10:23:14/07/2019