كەمێك لەمەوبەر شاندێكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی گەیشتە بەغداد.
شاندەكە بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵە بانی جێگری سەرۆکی حکومەت و هەریەك لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا، وەزیری داد ئەندامێتی شاندەكە دەكەن.
ئامانجی سەردانەکە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایەو تێیدا كێشەی بودجە و موچەی هەرێم و كێشەی پێشمەرگەو ناوچە دابڕێنراوەكان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق تاوتوێ دەكات.
ئه‌م سه‌ردانه به‌یه‌كه‌مین سه‌ردانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنییه‌وه، كه تیایدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆببنه‌وه.