مارك ئەسپەر بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی ئەمریكا پاڵێوراوە

ئەمڕۆ دووشەممە بەشێوەیەكی فەرمیی، كۆشكی سپی مارك ئەسپەری بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگریی ئەمریكا كاندید كرد.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بڵاویكردەوە: لەپاش كاندیدكردنی بەشێوەیەكی فەرمیی بۆ ئەو پۆستە، مارك ئەسپەر كارەكانی وەك وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت راگرتوە و گەڕاوەتە سەركارەكەی پێشووی وەك وەزیری سوپا.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە پاش دەستلەكاركێشانەوەی جەیمس ماتیس لەمانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوەوە، پۆستی وەزیری بەرگریی ئەمریكا، بەوەكالەت بەڕێوە دەبرێت.



PM:07:13:16/07/2019