هێزەکانی ئەمەریکا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەونی ئێران دەخەنە خوارەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا کەمێک لەمەوپێش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە".

ترامپ لەو کۆنگرەیەدا رایگەیاند" ئەو فڕۆکەیە هەوڵیداوە هێرشبکاتە سەر کەشتیەکی دەریایی ئەمەریکا لە دەرچەی هورمز، بەلآم هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا خستوویانەتە خوارەوە".

ئەم رووداوە لەلایەن چاودێرانەوە بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار هەژمار دەکرێت، دوای ئەوەی مانگی رابردوو ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکای خستە خوارەوە.
 

PM:10:37:18/07/2019