شه‌وی رابردو ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی تورکیا كامپی شەهید ڕۆستەم جودی-یان لە مەخمور بۆردومانكردوه.
کەناڵی حورە ڕایگەیاند" فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، به‌چڕی بۆردومانی گونده‌كانی سنووری ئامێدیان كردووه‌و به‌هۆی بۆردومانه‌كانیشه‌وه، سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.
هاوکات، بۆردومانه‌كان چوارجار رویداوه و تا ئێستاش زه‌ره‌و زیانه‌كان نه‌زاندراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه، ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر كه‌وتووه‌ته دڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه.
پێشتریش چەند جارێك دەوڵەتی تورك بۆردوومانی كامپی مەخموری كردووەو بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانی دەوڵەتی توركەوە، پێنج ئەندامی هێزەكانی پاراستنی جەوهەریی مەخمور شەهید بوون.