برایەک خوشکێکی دەکوژێت

وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، شەوی رابردو کچێکی تەمەن 17 ساڵ کوژراوە لە لایەن براکەیەوە.

سەعدون هاودیانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارۆچكەی سۆران بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو نەخۆشخانەی شارەدێی خەلیفان ئاگاداریان كردونەوە لە بوونی تەرمی كچێك و دەستبەجێ تیمێكی پۆلیس بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە گەیشتنە شوێنەكە.

ئاشکراشیکرد، دوای لێكۆڵینەوە بۆمان دەركەوت ناسنامەی تەرمەكە كچێكی ماڵەوە بووە بەناوی (س.س.ع) لەدایكبووی ساڵی ۲۰۰۲، دانیشتووی گوندی تارینا سەر بە شارەدێی خەلیفانە.

وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئەوەشی خستەڕو، بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار پۆلیس چوەتە شوێنی روداوەکە، بەڵام تۆمەتبار رایکردبو، لە ئێستادا دۆسیە بۆ ئەو روداوە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.


AM:11:51:21/07/2019