هۆکاری سەرنجڕاکێشی کەسە بێدەنگەکان چیە؟

تێبینی ئەوەت كردوە ئەو كەسانەی كەم دوون و كەم قسە دەكەن هاوشێوەی كەسە زۆر بڵێكان جێگەی سەرنجن؟ پێگەی (onedio) هۆكاری سەرنجڕاكێشی كەسە بێدەنگەكانی ئاشكرا كردوە .

1-زانیاری تەواو نادەن بە كەسی بەرامبەر لەسەر ژیانی تایبەتی خۆیان : تایبەتمەندی و ژیانی ئەوان تەنها پەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە و پەیوەندیان بە ژیانی كەسەوە نیە و تەنها كارەكانی خۆیان بە بێدەنگی ئەنجام دەدەن .

2-ناتوانرێت پێشبینی بۆ كارەكانیان بكرێت : ئەگەر كەسێكی لەم شێوەیە بناسیت ئەوە ڕەنگە پێت وابێت دەتوانیت پێشبینی بۆ ئەوە بكەیت ئەو چی دەكات و نیازی چی هەیە بەڵام   لە ڕاستیدا بەكارەكانیان پێچەوانەی ئەوەت بۆ دەسەلمێنن كە پێشبینیت كردوە .

3-هاوڕێی زۆریان نیە : هاوڕێكانیان بە پەنجەكانی دەست دەژمێردرێت و زۆر  تێكەڵاوی دەوروبەر نابن .

4-زوو كاریان تێدەكرێت بەو ڕوداوانەی لە دەوروبەریان ڕودەدات بەڵام تەنها كەسە نزیكەكانیان دەتوانن هەست بەوە بكەن .

5-لە جیهانێكی تایبەت بەخۆیان دەژین : گرنگی نادەن بەو شتانەی لە دەرەوەی بازنەی گرنگی پێدانی ئەوانە .

6-كاتێك ڕەفتار دەكەن لەگەڵ كۆمەڵێك كەس هاوڕێ و كەسە نزیكەكانیان نەبێت گرنگی بە كەسی دیكە نادەن .

7-تەنهایی خۆیان خۆش دەوێت : زۆری كات ئارەزووی ئەوە دەكەن تەنها بن و كەسیان لەگەڵ نەبێت .

8-كەسانێكی ئارامن و لە دۆخی تایبەتدا نەبێت توڕە نابن و هەڵناچن .

9- ئەوان جیاوازن : بەردەوام بە بیركردنەوە جیاوازەكانیان دەتوانن ئەوە بسەلمێنن كە لە هەموان جیاوازترن .

10-گرنگ نیە بەلایانەوە كەسی بەرامبەر چەندێك سەرسام بێت بە كەسایەتیان ، بەڵام لە ڕاستیدا دەتوانن بە بێدەنگیەكەیانسەرنجی بەرامبەر  راِبكێشن .


ئه‌م بابه‌ته ‌1406 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:26:21/07/2019