عەلی لایجانی: دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی بریتانیا وەڵامی ئەو هەنگاوەی بریتانیا بووە

عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە بریتانیەكە وەڵامی "چەتەگەرایی" خۆیان بوە چونكە ئەوان كەشتیەكی ئێرانیان "ڕفاندووە".

ئاژانسی مەهری ئێرانی بڵاویكردەوە عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاندوە بریتانیا چەتەگەرایی دەریایی كرد و كەشتییەكی ئەوانی لەكەنداو رفاندوە، بۆیە دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی بریتانیا وەڵامی ئەو هەنگاوەی بریتانیابوە.

وەڵامی سەرۆكی پەرلەمان لەئەنجامی رەخنەی ئەندامێكی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا بوو كە رایانگەیاند بوو لاریجانی هیچ هەڵوێستێكی دەرنەبڕیوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە بریتانییەكە.

رۆژی هەینی رابردو كەشتی نەونهەڵگری بریتانی (ستێنا ئیمیرۆ) لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستی بەسەرداگیرا و بریتانیاش هەڕەشەی هەنگاوی كرداری و دەرئەنجامی خراپ لەئێران دەكات.



PM:03:28:21/07/2019