سلێمانی...بەرزترین پلەی گەرما تۆمارکرا

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی هەرێم، بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی هەرێم تۆماركرا و گەیشتە 49 پلەی سەدی.

كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە، لە شارۆچكەی دوكان لە سلێمانی پلەی گەرما گەیشتۆتە 49 پلەی سەدی ئەمەش بە بەرزترین پلەی گەرما لەمساڵدا هەژمار دەكرێت.

هاوکات، لە خانەقین پلەی گەرما 48 پلە بووە و لە هەڵەبجەش 47 پلە تۆمار كراوە.



PM:09:25:21/07/2019