وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەمەودوا مۆبایلی زیرەک لە فەرمانبەرەکانی قەدەغە دەکات لەکاتی دەوامکردندا.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، بۆ کارکردنی وەزارەتەکەی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بە گوێرەی یەکێک لەو بڕیارانەش فەرمانبەر نابێت هیچ کارێکی هاوڵاتیان لەنێو مێزەکەی بهێڵێتەوە بۆ رۆژانی دواتر و دەبێت سەرجەمیان تەواو بکات.
هاوکات بریاریشداوە نابێت لەکاتی دەوامکردندا فەرمانبەرەکانی مبایلی زیرەک بەکاربهێنن.