پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات كه شه‌وی رابردوو پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ناو باخچه‌یه‌ك منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو رۆژه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و ئێستا ته‌ندروستی منداڵه‌كه باشه.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی راگەیاند" شەوی رابردوو هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ناو باخچه‌یه‌ك له نزیك پیشه‌سازی باشوور، منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو رۆژه دۆزرایەوە".
"منداڵەكە لە ڕەگەزی نێرە، دوای دۆزینەوەشی چەندین خێزان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ لەخۆگرتنی". وەک وتەبێژی پۆلسی دەڵێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ منداڵێكی تازە لەدایكبوو لە ڕەگەزی مێ، لەبەردەم پاركی گوڵانی شارۆچكەی سۆران، كە لەنێو كارتۆنێكی پسكیت فڕێدرابوو دۆزرایەوە.