خوشک و برایەک دەکەونە ناو ئاوەوە و کچەکە ڕزگاری دەبێت و براکەی دەخنکێت.
سیروان سه‌رحه‌د، قایمقامى دووكان ڕایگەیاندووە "خێزانێكى عه‌ره‌ب بە مەبەستی سه‌یران روویان لە سەیرانگای دووکان کردبوو، له نزیك زێى دووكان كچێکیان كه نزیك بووە له ئاوه‌كه كه‌وتووه‌تە ناو ئاوه‌كه‌وە، دواتر برایەکی هەوڵی رزگارکردنی خوشکەکەی دەدات، به‌ڵام كوڕه‌كه خنكاوه و تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانیش كچه‌كه‌یان رزگاركردووه".
قایمقامى دووكان باسى له‌وه‌شكردووە "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئاوى زێیەكه‌مان له 90%ـى كه‌مكردووه‌ته‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ى كوڕه عه‌ره‌به‌كه كه ته‌مه‌نى له‌نێوان 17 بۆ 20 ساڵ بووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجامبوون، ره‌نگه ئاوه‌كه ته‌رمه‌كه‌ى به‌ره و ته‌قته‌ق بردبێت".