پۆلیسی هەولێر لەبارەی دامەزراندنەوە ئاگادارییەکی لە پەیجی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردەوە، رایگەیاندووە، "ئاگاداری دامەزراندنی پۆلیس نین، چونکە دامەزراندن لە دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆ و کۆلێژەکانی پۆلیسە".
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری..
بەڕێزان پەیامێکی زۆرمان بۆ دێ کە تیایدا پرسیار لەبارەی دامەزراندنی پۆلیس دەکەن. ئێمە وەکو پۆلیسی هەولێر، زانیاریمان لەسەر دامەزراندن نییە، بەڵکو ئەمە تایبەتمەندی وەزارەتی ناوخۆ و کۆلێژەکانی پۆلیسە.
بۆیە داواکارین پرسیار لەبارەی دامەزراندن ئاراستەی ئێمە مەکەن چونکە رێنمایی و رێکارەکانی دامەزراندن هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.
لەگەڵ رێزماندا.
ستافی ئەدمینەکانی پەڕەی پۆلیسی هەولێر