وتەبێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی کە دەکاتە سەرەتای مانگی داهاتوو یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکرێت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم بە میدیاکانی ڕایگەیاندوە" جەژنی قوربان هاوشێوەی جەژنی ڕەمەزان نییە کە لیژنەی بینینی مانگ بڕیاری لەسەر بدات، بەڵکو پشت بە دیاریکردنی سعودییە دەبەستین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی هەینی سعودییە ئەو ڕۆژە دیاریدەکات کە حاجیان لەسەر کێوی عەرەفە دەوەستن و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکرێت.