کۆتایی ٢٠٢٠ سەرژمێری گشتی لە عێراق ئەنجامدەدرێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند " کۆتایی ساڵی 2020 سەرژمێری گشتی لە عێراق دەکرێت و بۆ یەکەمجاریش پرۆسەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت".

بەبۆنەی رۆژی جیهانی دانیشتوانەوە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێکیدا رایگەیاند" ماوەی 30 ساڵە سەرژمێری گشتی لە عێراق نەکراوە و ئەنجامدانی پرۆسەکەش بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئاسانتر و وردتر و خێراتر دەبێت".

ل درێژەی وتارەکەی عادل عەبدولمەهدی، ئاماژەی بۆ ئەوە شکردووە، بڕیارە کۆتایی ساڵی 2020 سەرژمێری گشتی بکرێت، ئەمە ئامانجی سەرەکیمانە و وەک دەزاندرێش کە ماوەی 30 ساڵە سەرژمێری گشتی لە عێراق نەکراوە، هەوڵدەدەین هەموو قۆناخەکانی سەرژمێرەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بێت، ئەمەش یەکەمجارە لە عێراق بەکاردێت".

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێیوایە کە سەرژمێری گشتی بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئاسانتر و وردتر و خێراتر دەبێت بۆ کۆتاییهێنان و کۆکردنەوەی هەموو زانیارییەکانی پەیوەست بە سەرژمێری گشتی".



ئه‌م بابه‌ته ‌940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:10:30/07/2019