له سنوری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆی زه‌نگ ئابادی سنوری گه‌رمیان ئێوارەی ئەمڕۆ بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی لێپرسراوی بنكه‌ی ئاسایشی ناحیه‌كه‌دا ته‌قیه‌وه.
سەرچاوەکەی ئەمنی لە گەرمیانەوە بە سپی راگەیاند " ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ١ی ئاب له سنوری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلی رائد سمكۆ لێپرسراوی بنكه‌ی ئاسایشی كوڵه‌جۆدا تەقیەوە".
سەرچاوەکەی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كە تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌وه نه‌بووه.
شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێڕشیان کردە سەر ئاسایش و پێشمەرگەو لە ئەنجامدا چوار ئاسایش و دژە تیرۆر شەهیدبوون و چەند هاوڵاتییەکیش برایندار بوو.