تورکیاو یەپەگەو ئەمەریکا
لەسەر پانتایی ناوچەی ئارام رای جیاوازیان هەیە


هەریەک لەتورکیا و ئەمەریکاو یەپەگە رای جیاوازیان لەسەر پانتایی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای سوریا هەیە.

جێیمس جێفری، نێردەی ئەمریکا لە هاوپەیمانیەتی دژی داعش رایگەیاند، ئەوان پێیان باشە ناوچەی ئارام بە قوڵی ١٤ کم بێت، هەرچی یەپەگەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان جەخت لەسەر ٥ کم دەکەنەوە، بە پێچەوانەوە تورکیا داوای ٣٥ کم قوڵای ناوچەی ئارام دەکات.
لەئەگەری دروستکردنی ناوچەی ئارامدا، ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی تورکیاو ئەمەریکادا دەبێت.

ئەمڕۆ جێمس جێفری جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گفتوگۆکانیان لەگەڵ تورکیا لەسەر پێکهێنانی ناوچەی ئارام بەردەوامە.

سەبارەت بە سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی چەکدارانی داعش، جێفری بە میدیاکانی راگەیاند" داعش لە ناوچە دوورەدەستەکانی عێراقیش لە شێوەی شانەی نووستوو دەردەکەون و کردەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن، بە تایبەت لە نزیك موسڵ و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان تا بەغدا".
جێفری ئاماژەی بەوەشدا، کە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە و هاوپیەمانان رووبەروویان دەبنەوە.

دلنیاییشی دا لەوەی، ئەوان راهێنانیان بە هیزە عێراقییەکان و پێشمەرگە کردووە و بەردەوامیش دەبن.

هه‌روه‌ها جێفری جەختی کردەوە، ئەوان پابەندن لە شکستپێهێنانی داعش لە باکووری رۆژئاوای سوریا لە پاراستنی هەسەدە و رێگە ناده‌ن هیرشیان بکرێتەسەر.



AM:12:52:02/08/2019