شوێنگرەوەی زەوی بۆ ژیان دۆزرایەوە

ئاژانسی ناسا رایگەیاند ھەسارەیەک لە سیستمێکی دووری خۆر دۆزراوەتەوە کە بۆ ژیانکردن مەرجی گونجاوی تێدا بەدی دەکرێت. 

ماڵپەرێکی ئەمریکی لەسەر زاری بەرپرسانی مانگی دەستکردی دۆزینەوەی ھەسارەی ناسا (TESS) بڵاویکردەوە ھەسارەیەکی گونجاوی بۆ ژیانکردن لە دووری 31 ساڵی تیشکی لە خۆر دۆزیوەتەوە و ناویان لێناوە "GJ 357 d ".

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو ھەسارەیە شەش ھێندە لە زەوی گەورەترە و مەرجەکانی ژیانی تێدایە. 


PM:01:54:02/08/2019